لە ھەرێم ٦٦٤ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

11/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ھەرێمی کوردستان ٦٦٤ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١١١٧ تووشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٦٤ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٩ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ١١١٧ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.