مارین چیلچ بەربەستی ئەلێکساندەر پۆبلیکی بڕی

11/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە یارییەکی تری پاڵەوانیەتی ماستەرزی ڕۆما، "مارین چیلچ"ی کرواتی بەرامبەر بە "ئەلێکساندەر پۆبلیک"ی کازاخستانی یاری کرد.

ئەگەرچی کۆمەڵەی یەکەم بە سودی پۆبلیک و بە ئەنجامی ٦-٤ کۆتایی ھات، بەڵام چیلچ لەو پەڕی بەھێزیدا گەڕایەوە و توانی دوو کۆمەڵەی لەسەر یەک بە ئاسانی بە سودی خۆی تێپەڕێنێت. پاشان ڕێگەی بە پۆبلیک نەدا ھیچ ئاستەنگێکی بۆ دروست بکات و یارییەکەی بە ٢ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک بردەوە و خاڵی کۆمەڵەکانی چیلچ ٦-٢ و ٦-٣ بوون.