یەکێتی و گۆڕان ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی عێراقیان تاوتوێکرد
کوردسات نیوز
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان ڕایانگەیاند ھاوپەیمانیەتیەکەیان بۆ ھەڵبژاردنی عێراق ھەنگاوێکی گرنگە بۆ کاری پێکەوەیی و بەدیھێنانی سەقامگیری و ئاشتەوایی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان.
بە ئامانجی بتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانیان و ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەفدێکی ژووری پەیوەندییە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی پەیوەندییە کوردستانیەکانی یەکێتیان کرد و ئامادەکارییەکان بۆ ھەڵبژاردنەکە و دروستکردنی ھەماھەنگی و کۆدەنگی تەواو لە نێوان ھەردوولادا تاوتویکرا.
پاش کۆبوونەوەکەش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: یەکێتی و گۆڕان بە گرنگیەوە لەو ڕێککەوتن و ھاوپەیمانیەتیە دەڕوانن کە لە نێوان ھەردوولادا بۆ ھەڵبژاردنی عێراق پێکھێنراوە و ئامانج لە ھاوپەیمانیەتیەکەش یەکخستنی ڕیزەکان و بەدیھێنانی ئاشتەوایی و سەقامگیری سیاسیە لە ھەرێمی کوردستان.
|