دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران کرایەوە

11/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران دەکرێتەوە و تا شەممەی داھاتوو بەردەوام دەبێت، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێستای وڵاتەکەش، مافی خۆکاندیدکردنەوەی نابێت.

لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ و تا شەممەی ھەفتەی داھاتوو، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران کرایەوە، کە ١٨ی مانگی داھاتوو ھەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت، بە پێی ئەو مەرجانەی کە ئەنجومەنی نوسینەوەی دەستووری ئێران دیاریکردووە، ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات، دەبێت تەمەنی لە ٤٠ ساڵ کەمتر نەبێت.


ھاوکات بەھۆی مەرجە یاساییەکان حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێستای ئێران، مافی خۆکاندیدکردنەوەی نابێت، چونکە دوو خولی یەک لە دوای یەکە سەرۆکایەتی ئێران دەکات.


بەرێوەچوونی ئەم ھەڵبژاردنەی ئێران، ھاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دانوستانی نێوان وڵاتانی بەشدار لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی لە ڤییەنا و ئەگەرێک بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ نێو ڕێککەوتننامەکە دروستبووە، بە تایبەت دوای دەست بەکاربوونی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆو بایدن.