یەحیا ڕەسوڵ: لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە ھەماھەنگییمان ھەیە

11/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"یەحیا ڕەسوڵ" وتەبێژی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە ئۆپراسیۆن لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن کە بۆشایی ئەمنی تێدایە، لیژنەیەکیش بۆ کشانەوەی ھێزە بیانییەکان پێکھێندراوە.

"یەحیا ڕەسوڵ" ڕایگەیاند، لەگەڵ ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان و بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ئۆپراسیۆنی ئەمنیان لەو ناوچانە ئەنجام داوە کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە.


وتیشی ھەماھەنگیمان ھەیە لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە بۆ پڕکردنەوەی ئەو ناوچانە و بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنی شانە نوستووەکانی تیرۆریستانی داعش.


سەبارەت بە ھێزە نێودەوڵەتییەکانیش کە لە خاکی عێراق جێگیرکراون، "یەحیا ڕەسوڵ" وتی لیژنەیان پێکھێناوە بۆ دیاریکردنی خشتەی زەمنی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی.