لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێم ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی جەژن دەکرێت
کوردسات نیوز
لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ ڕۆژانی جەژن و ھاتنی گەشتیاران دەکرێت، ھێزە ئەمنییەکان و لیژنەکانی گەشتوگوزاریش ڕاسپێراون بۆ پاراستنی ھاوڵاتیان و گەشتیاران.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان قەدەغەی ھاتوچۆی لە ڕۆژانی جەژنی رەمەزان ھەڵوەشاندەوە و لە ئێستادا لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و ھاتوچۆ و لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامییەت ئامادەکاری دەکەن بۆ پاراستنی ژیان و ماڵی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و لە ناوچە سنورییەکانیش ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی خاک و خەڵک لە ئامادەباشیدان.
ھاوکات بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار لیژنەیان ڕاسپێردووە بۆ پێشوازی لە گەشتیاران و چاودێری سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان.
|