ئامادەکاری بۆ پێدانی بەشە خۆراکی سێیەم بە ھاووڵاتیان دەکرێت
کوردسات نیوز
وەزارەتی بازرگانی پیشەسازی ھەرێم ئامادەکاری دەکات بۆ پێدانی بەشەخۆراکی سێیەم بە ھاوڵاتیان
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم رایگەیاند، ئامادەکاری دەکەن بۆ پێدانی بەشە خۆراکی سێیەم بۆ ھاووڵاتیان و لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوبەرایەتی خۆراکی سەر بە بەرێوبەرایەتی گشتی بازرگانی ھەرێم، بڕی ٣٦٠ تۆن زەیت و ٢٢٥ تۆن شەکری ئامادە کردوە بەمەبەستی دابەشکردنی بەسەر بریکارەکاندا.
لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە،ئەو زەیت و شەکرەی ئامادەکراوە بەشی سێیەمە بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢١و لەڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
|