پێرلۆ: دەست لەکار ناکێشمەوە

10/05/2021
راھێنەری یانەی یوڤانتۆس
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای شکستە گەورەکەیان بەرامبەر یانەی ئەیسی میلان ، ئەندریا پێرلۆی راھێنەری یانەی یوڤانتۆس ڕەتیکردەوە دەست بەرداری پۆستەکەی بێت . ئەوەش سەرەڕای ئەوەی یوڤی مەترسی ئەوەی لەسەر بۆ چامپیۆنز لیگی وەرزی داھاتوو سەرکەنەکەوێت .

لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی ئیتاڵیا ، پێرلۆ وتی کە ھەفتەی ڕابردوو وتویەتی کە بەشێوەیەکی باش راھێنەریان کردووە و یاریزانەکانیش سەرنجیان لەسەر تیپەکە بووە بۆیە پێی وابوە دەتوانن بەرامبەر میلان ئاستێکی نایاب پێشکەش بکەن ، بەڵام ئەوەی پێشبینی کردوە ڕووی نەداوە سەرەڕای ئەوەی لە سەرەتاوە بەشێوەیەکی باش یارییان کردووەو دواتر ڕێگەیان ونکردووە .

پێرلۆ وتیشی کە ناتوانێت ئێستا ھۆکاری ئەم شکستە ڕوونبکاتەوە ، چونکە کاتێک لە یارییەکی وا گرنگدا بە ئەنجامی ٣-٠ تووشی شکست دەبیت مانای ئەوەیە زۆر شت بە ھەڵە رۆشتووە ، بەڵام پێویستی بەوەیە ھەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکات و دواتر ھەوڵدەدات بە شێوەیەکی ھێمنانە گفتوگۆ لەگەڵ یاریزانەکانی بکات .