نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بە بەرزی مایەوە
کوردسات نیوز
دوای بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ھندستان کە گەورەترین ھاوردەکاری نەوتە بەھۆیەوە پێشبینی دەکرا نرخی نەوت دابەزێت لە جیھاندا، بەڵام ئەمڕۆ ھاوشێوەی ڕۆژانی ڕابردوو نرخی نەوت لە بەرزیدا مایەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٦٨ دۆلار و ٢٨ سەنتی تۆمار کرد.
ئەم بەرزبوونەوە بەردەوامەی نرخی نەوت لە بازارەکاندا دوای ئەوە دێت کە گەورە وڵاتە پیشەسازیەکانی جیھان دەستیان کردووەتەوە بە چالاکی ئابووریان و یەکێتی ئەوروپاش کۆت و بەندی گەشتیاری کەمکردوەتەوە،چاوەڕوانیش دەکرێت ھاوینی ئەمساڵ یەک بەرمیل نەوت ٨٠ دۆلار تۆمار بکات.
|