عێراق بەردەوام دەبێت لە رەوانەکردنی بەنزین بۆ ھەرێمی کوردستان

19/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عێراق رۆژانە ملیۆنێک لیتر بەنزین رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکات، وەزیری نەوتیش دەڵێت، بەردەوام دەبن لە رەوانەکردنی بەنزین بۆ ھەرێم.

ئیحسان ئیسماعیل وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتی بەنزین، رۆژانە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی نۆرماڵ رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکەن. 


وتیشی، بەردەوام دەبن لە رەوانەکردنی بەنزین تا ئەو کاتەی ئەو کێشەی بەنزین لە ھەرێم نامێنێت.