قوباد تاڵەبانی کارگەی ئاردی سلێمانی دەکاتەوە
قوباد تاڵەبانی كارگەی ئارد سلێمانی
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
قوباد تاڵەبانی کارگەی ئاردی سلێمانی دەکاتەوە و بەھۆیەوە ١٠٠٠ ھەلی کار دەرەخسێنێت،
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا کارگەی ئاردی سلێمانی لە سنوری تاسلوجە دەکاتەوە، کارگەکە گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەردەگرێتەوە و لەو رێگەیەوە گەنمی ناوخۆی جوتیاران ساغ دەکرێتەوە ئەوەش پێداویستی ھاوردەکردنی ئارد لە وڵاتانی دراوسێوە بەشێوەیەکی بەرچاوە کەم دەکاتەوە، پرۆژەکەی کارگەی ئاردی سلێمانی یەکێکە لەو ١٣ کارگەیەی کە دەکرێنەوە و لە رێگەیەوە ھەزاران ھەلی کار دابین دەکرێنەوە و خەرجی رۆژانەی ھاوڵاتیانیش کەم دەکاتەوە.
|