یونامی یاداشتێکی تایبەت بە کاندیدەکانی ھەڵبژاردن ئامادە دەکات

18/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یونامی یاداشتێکی تایبەت بە کاندیدەکانی ھەڵبژاردن ئامادە دەکات و دەبێت ھەموو کاندیدەکان ئەو یاداشتە ئیمزا بکەن.

فەرھاد ئەسعەد لێپرسراوی ھۆبەی حزب و لایەنە سیاسییەکان لە نوسینگەی ھەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دوای کۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەری یونامی لە ھەولێر، یونامی یاداشتێکی تایبەتی بە ھەڵبژاردن ئامادەکردوە و دەبێت ھەموو کاندیدەکانی لایەنە سیاسییەکان و سەربەخۆ و ھاوپەیمانییەکانیش ئیمزا لەسەر یاداشتەکە بکەن.


وتیشی، بەپێی یاداشتەکە نابێت کاندیدەکان ھیچ کارێک بکەن دژ بنەماکانی مافی مرۆڤ و رێکارەکانی کۆمسیۆن بێت، رۆژی دوو شممەش دیاریکراوە بۆ ئیمزاکردنی ئەو یاداشتە.