لە ئەمریکا لوتکەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەڕێوەدەچێت
کوردسات نیوز
ئەمریکا میوانداری لوتکەی جیھانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.
بڕیارە چوارشەممەی داھاتوو ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆو بایدن، میوانداریی لوتکەی جیھانیی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات کە سەرۆک و سەرکردەکانی بەشێکی زۆری وڵاتان ئامادەی دەبن.
جین ساکی وتەبێژی سەرۆکایەتی ئەمریکاش دەڵێت، ئامانجی لوتکەکە کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت، فراوانکردنی ھەوڵەکانە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و لاوازکردنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیھاندا.
وتیشی، لە لوتکەکەدا ھەوڵی دروستکردنی تێڕوانینێکی ھاوبەشیی جیھانیی دەدەن بۆ چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
|