لە کەرکوک بانگەشە بۆ ھاوپەیمانی کوردستان بەردەوامە

18/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە کەرکوک بانگەشەکردن بۆ ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیداکانی بەردەوامە.

ئەمڕۆ وەفدێکی میحوەری ئیمام قاسمی بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک بە سەرۆکایەتی وەستا ڕەسول سەرپەرشتیاری میحوەر سەردانی کاسبکاران و پیشەوەرانی کەرکوکی کرد لە نزیک گەراجی سلێمانی لە کەرکوک و بەرنامەی ھاوپەیمانی کوردستانیان بۆ ڕوونکردنەوە و داوایان کرد دەنگ بە ھاوپەیمانی کوردستان بدەن.


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش وەفدێکی بازنەی دووی پارێزگای کەرکوک بە سەرۆکایەتی خالید شوانی سەرپەرشتیاری بازنەی دوو بە جیا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتییەکانی عەرەب و تورکمان لە کەرکوک کۆبووەوە و ڕەوشی کەرکوکیان بۆ ڕوونکرنەوە.


ھانیاندان بەشداری ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عێراق بکەن و دەنگ بەو لایەنە بدەن لە چەند ساڵی ڕابردوو خزمەتی کەرکوکی کردووە.