ڕۆژانە زیاتر لە ١٤٠ ھەزار لیتر بەنزین بۆ ھەڵەبجە دابین دەکرێت
کوردسات نیوز
ڕۆژانە زیاتر لە ١٤٠ ھەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگای ھەڵەبجە دابین دەکرێت.
شەوی ڕابردوو یەکەم کاروانی بەنزین کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین کراوە، گەیشتە بەنزینخانەکانی ھەڵەبجە و ئەوەش گۆڕانکاری لە نرخی بەنزینی نۆرماڵدا کرد و لە سێ بەنزینخانەی ناوەندی قەزای ھەڵەبجە بەنزینەکەی عێراق دەفرۆشرێت و یەک لیتر نۆرماڵ بە ٦٩٠ دینارە کە پێشتر یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە ٨٠٠ دینار بوو.
|