دەستگیرکردنی تاوانباری تاوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی ڕاگەیەنرا

18/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئاژانسی پاراستن و زانیاری دەستگیرکردنی تاوانباری تاوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی ڕایگەیاند.

"ئەژی ئەمین" سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ڕایگەیاند، تاوانباری تاوانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیرکراوە و ڕاپێچی بەردەم یاسایان کردووە، بە زووترین کاتیش بەڵگە و دانپێدانانەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە.


پێشتریش بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردبوو، کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە گشتی و دانیشتوانی شاری سلێمانی دڵنیا دەکاتەوە، بە پاڵپشتی دۆکیومێنت و زانیاری تایبەت، سەرەداوی وردیان لە بارەی ڕووداوەکان دەستکەوتووە، دوای یەکلاکردنەوە و پشتڕاستکردنەوەیان، بە بەڵگەوە بۆ ڕایگشتی کوردستان بڵاویان دەکەنەوە.