قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا بە كردنەوەی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی/ شارباژێر

17/09/2021
قوباد تاڵەبانی شارباژێر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی شارباژێری كرد و دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ گەنجانی چوارتاو دەوروبەری، چەند پرۆژەیەكی بەسەركردەوەو بڕیاریدا دەستبكرێتەوە بە تەواوكردنی هەردوو بەنداوی زەلان و خێوەتە، هەروەها بە كردنەوەی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی / شارباژێر.