دەیان حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆشکی کرملین تۆمارکراوە

17/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەیان حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆشکی کرملین تۆمارکرا و دڵنیایش دەدرێت لە ڕەوشی تەندروستی (ڤلادیمێر پوتن).

(ڤلادمیر پوتن) سەرۆکی ڕووسیا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، لەناو کۆشکی کرملین، دەیان حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێکی تر خۆی کەرەنتین دەکات.


کۆشکی "کرملین"یش ڕایگەیاند: ڕەوشی تەندروستی (ڤلادمیر پوتن) زۆر باشە و ڕەتیکردەوە کە تووشی کۆرۆنا بووبێت و ئاماژەی بەوەشدا، پوتن سەرجەم ژەمەکانی ڤاکسینی (سپۆتنیک)ی وەرگرتووە.
بە پێی ئامارەکانیش تا ئێستا زیاتر لە ٧ ملیۆن کەس لە ڕووسیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٩٥ ھەزار کەسیش گیانیان لە دەستداوە.