وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پێنج کەس دەخاتە لیستی سزاکانییەوە

17/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ قاعیدە سزا بەسەر پێنج کەسدا کەسدا دەسەپێنێت کە ٣ تورک و ٢ میسڕین.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەھۆی بوونی پەیوەندیان لەگەڵ ڕێکخراوی قاعیدە، (پێنج) تۆمەتبار خراونەتە لیستی سزاکانی وڵاتەکەیەوە، کە سێ کەسیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی تورکیا و دووانیان ھەڵگری ڕەگەزنامەی میسڕن. 


ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم تۆمەتبارەکان نیشتەجێی تورکیان و تێوەگلاون لە دۆسیەی کۆکردنەوەی سەرچاوەی دارایی بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانی سەر بە باڵی قاعیدە لە وڵاتانی ناوچەکە و ھاوکاری خێزانی ئەو سەرکردانەی داعش کە لە زیندانەکانن.