باندێکی قاچاخچی مرۆڤ لە ورمێ دەستگیرکرا

17/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

باندێکی قاچاخچی مرۆڤ لە ورمێ دەستگیرکرا و ئەندامێکی باندەکەش کوژرا.

پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای حەمزەی سەر بە سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە شاری "خۆی" سەر بە پارێزگای ورمێ، ھێزەکانیان باندێکی بە بارمتەگرتن و بە قاچاخبردنی ھاوڵاتیانی بیانیان بۆ دەرەوەی سنورەکانی ئێران، دەستگیرکردووە.


ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئەو باندە پێنج قاچاخچی کە چەکیان پێبووە، دەستگیرکراون و یەکێکیشیان کوژراوە، ھەروەک دەستیشگیراوە بەسەر ژمارەیەک چەک و کەلوپەلی سەربازیدا و ٣٠ ھاوڵاتی بیانیش ئازاد کراون کە لەلایەن ئەو باندەوە بە بارمتە گیرابوون.