بە بڕی نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن دینار شەقامی توی مەلیک ڕووناک دەکرێتەوە
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بە بڕی نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن دینار، شەقامی تویمەلیک بە دوو پڕۆژە ڕووناک دەکاتەوە، لە ھەردوو پڕۆژەکەدا بە ٥٦ ستونی کارەبای و بە ١١٢ قاعیدەی گڵۆپی لیدی ئەوروپی ھەردوو ئاڕاستەی شەقامەکە ڕووناک دەکاتەوە، کە گڵۆپەکان ئۆتۆماتیک دەبێت و بە شەوان دادەگیرسێت و بە ڕۆژیش دەکوژێتەوە.
|