لە سلێمانی کۆنفرانسی ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی بەڕێوەچوو

15/09/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە سلێمانی کۆنفرانسی روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی بەڕێوەچوو، لەکۆنفرانسەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی روبەڕوبوونەوەی وشکەساڵی و کاریگەرییەکانی لەسەر کەرتی کشتوکاڵ و رێژەی سەوزایی، شارەزایانی ژینگە و سەرچاوەکانی ئاویش داوا دەکەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان ساڵانە بودجەی تایبەت بۆ دروستکردنی بەنداو تەرخان بکات.