كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان بەشداریان لە كۆڵ سەنتەری هاوپەیمانیەكە كرد

15/09/2021
هاوپەیمانی كوردستان هەڵبژاردن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان، لە بازنەكانی هەڵبژاردن لە پارێزگای هەولێر، بەشداری كۆڵ سەنتەری هاوپەیمانی كوردستانیان كرد و راستەوخۆ پەیوەندیان بە هاوڵاتیانەوە كرد، كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان داوایان لە هاوڵاتیان كرد، بچنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و دەنگیان پێبدەن بۆ گەڕانەوە و راستكردنەوەی باڵانیسی هێز. هاوپەیمانی كوردستان لە چوار بازنەكەی پارێزگای هەولێر، شەش كاندیدیان هەیە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.