دانەغاز و دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار ڕێکەوتنیان واژووکرد

08/09/2021
دانەغاز ئەمریکا ڕێکەوتن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕێکەوتنی دارایی دانەغاز و دەزگای دارایی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار واژوو کرا .

کۆمپانیای پێرڵ پیترۆلیۆم کە ھەردوو کۆمپانیای دانەغاز و ھیلالی ئیماراتی خاوندارێتی دەکەن رێکەوتنێکی بە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ دەزگای پارەدارکردنی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا (DFC) واژۆکرد بۆ فراوانکردنی کێڵگەی کۆرمۆر لە ھەرێمی کوردستان ، ئەوەش دەبێتە ھۆی زیادکردنی توانای بەرھەمھێنان بە ڕێژەی ٥٠% و کۆی گشتی تێچووی پڕۆژەکەش ٦٣٠ ملیۆن دۆلارە . 
داھاتە بە دەستھاتووەکانی ئەم ڕێکەوتنە ٧ ساڵیەی نێوان دانەغاز و (DFC) دەبێتە ھۆی زیادکردنی بەرھەمی غاز بە ڕێژەی ٥٠% کە دەگاتە ٦٩٠ ملیۆن پێ سێجا لە ڕۆژێکدا بۆ پڕکردنەوەی پێداوویستیەکانی ووزەی کارەبا و پیشەسازی لە ھەرێمی کوردستان لە نیسانی ٢٠٢٣ەوە .