ئەمساڵ تورکیا ٤٠ ھەزار کۆچبەری ئەفغانی دەستگیرکردووە

06/09/2021
تورکیا کۆچبەری ئەفغانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تورکیا زیاتر لە ٤٠ ھەزار کۆچبەری ئەفغانی دەستگیر دەکات، کە ھەوڵیانداوە بە نایاسایی بچنە خاکی تورکیاوە.

ئیسماعیل چاتاکڵی وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٩٥ ھەزار کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە، لە کاتی ھەوڵی چوونە خاکی تورکیاوە بە شێوەیەکی نایاسایی، کە زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەسیان کۆچبەری ئەفغانیین.
وتیشی، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا رێگری لە نزیکەی ٣٠٨ ھەزار کەس کراوە، کە لە سنوورەکانی تورکیا بپەڕنەوە، ساڵی رابردووش رێگری لە پەڕینەوەی ٥٠٥ ھەزار و ٣٧٥ کەس کراوە، سنوورەکانی تورکیا ببەزێنن و بچنە خاکی ئەو وڵاتەوە.