حکومەتی سوریا بە توندی شاری دەرعا بۆردومان دەکات

05/09/2021
حکومەتی سوریا شاری دەرعا بۆردومان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حکومەتی سوریا بە توندی شاری دەرعا بۆردومان دەکات و کاتێکی کەمی بۆ چونە دەرەوەی تەواوی چەکداران لەو شارە دیاریکردووە.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکایکردووە ، ھێزەکانی حکومەت بە موشەک و چەکی قورس بە چڕی بۆردومانی دەرعا دەکەن ، ھەروەھا حکومەت چەند سەعاتێکی کەمی دیاریکردوە بۆ ئەوەی چەکداران لەو شارە بچنە دەرەوە و چەندین پاسی بۆ گواستنەوەیان داناوە . 
لە بەرامبەریشدا چەکدارانی دەرعا، رەتیدەکەنەوە رەزامەندیان دابێت لەسەر ئاشتبونەوە لەگەڵ حکومەتی سوریا و بە جێھێشتنی شارەکە و دوپاتیان کردۆتەوە کە دەرعا بەرەو تورکیا و ئوردن بەجێناھێڵن .