نرخی یەک بەرمیل نەوتی گەیشتە سەروو ٧٢ دۆلار
کوردسات نیوز
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٤٤ سەنت بەرز بۆوە و گەیشتە سەروو ٧٢ دۆلار.
بەر لە کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس و بەھۆی کەمبوونەوەی کۆگاکانی ئەمریکا لە نەوتی خاو، نرخی یەک بەرمیل نەوت بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە و گەیشتۆتە ٧٢ دۆلار و ١٢ سەنت ، نرخی نەوتی تەکساسیش ٤٧ سەنت زیادی کردووە و گەیشتۆتە ٦٨ دۆلار و ٩٧ سەنت.
بڕیاریشە ئەمڕۆ رێکخراوی ئۆپیک پڵەس کۆببێتەوە و پابەندی خۆیان بە پلانی زیادکردنی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تا مانگی کانونی یەکەم، دووپات بکەنەوە.
|