حکومەتی عیراق بڕیاری داوە بۆ ئەم مانگە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت

15/08/2021
فارس عیسا ٢٠٠ ملیار دینار
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بەکۆی دەنگ بڕیاردراوە کە بۆ ئەم مانگە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێردرێت.

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد ڕاشیگەیاند، بۆ خەرجکردنی ئەو پارەیە، لە ئەمیندارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی، نوێنەرایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تری بەغداد کراوە.
بەوتەی فارس عیسا، بڕیارە ٢٥-٠٨-٢٠٢١ پارەکە لەڕێگەی بانکەکانەوە لە بەغدادەوە بگاتە ھەرێمی کوردستان.
جێی ئاماژەیە، ١٥ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عیراق ڕایگەیاند، مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داھاتە نانەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان .