لە پارێزگاکانی خۆرھەڵاتی کوردستان ٣٣ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

13/08/2021
خۆرھەڵاتی کوردستان کۆرۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە پارێزگاکانی خۆرھەڵاتی کوردستان لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٣٣ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ٢١ توشبوویان لە پارێزگای ورمێ بووە.

ئامارەکانی کۆرۆنا لە خۆرھەڵاتی کوردستان لەبەرزبوونەوەدان و لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٢١ کەس لە ورمێ ، ٣ کەس لە سنە، ٦ کەس لە کرمانشان و ٤ کەس لە ئیلام گیانیان لەدەستداوەو لەسەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسەکەش تا ئێستا ٩٣٧٩ کەس لە پارێزگاکانی خۆرھەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.