عێراق دووەم گەورەترین ھاوردەکاری کەلوپەلی ئێرانە

08/08/2021
عێراق ئێران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عێراق دووەم گەورەترین ھاوردەکاری کەلوپەلی ئێرانە، لە ماوەی ٤ مانگدا بەبڕی زیاتر لە ٢ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار شتومەکی ئێرانی ھاوردە کردووە.

نوسینگەی کاروباری عەرەبی و ئەفریقی لە رێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانی رایگەیاندووە، لە ماوەی ٤ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، عێراق دووەمین وڵات بووە بۆ ھاوردەکردنی بەرھەم و کەلوپەلی نانەوتی ئێرانی و ٩ ھەزار و ٦١١ ملیۆن تۆن کەلوپەلی لەو وڵاتە بەبڕی ٢ ملیار و ٣٤٣ ملیۆن دۆلار ھاوردە کردووە. راشیگەیاند، چین لە پلەی یەکەمدا بووە و لە دوای عێراقیشەوە وڵاتانی ئیمارات و تورکیا و ئەفغانستان و پاکستان ھاتوون. عێراق لە ٢٠ی ئازاری رابردووەوە تا ٢٠ی تەمووزی ئەمساڵ، ١٠.٩ ملیۆن تۆن کەلوپەلی لە ئێران کڕیوە.