٦٠٪ی دانیشتووانی ئەوروپا ڤاکسینیان وەرگرتووە

03/08/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"ئورسولا ڤون دیرلاین" سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، ٦٠٪ی کەسانی پێگەیشتوو لە ئەوروپا ھەردوو ژەمەکەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

"ئورسولا ڤون دیرلاین" لە تویتێکدا نوسیوویەتی ٦٠٪ی ھاووڵاتیانی ئەوروپا ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و جەختی کردەوە لەوەی وەرگرتنی ڤاکسین ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنیان لە تووشبوون بە کۆرۆنا و جۆرە نوێیەکانی. داواشی کردووە ھاووڵاتیان زیاتر ھۆشیار بن و ڕێکارەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن.


لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەھۆی بڵاوبوونەوەی جۆری "دەلتا"، ژمارەی تووشبوون زیادی کردووەتەوە و چەندین ڕێکاری نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، ڕاگەیەندراونەتەوە.