بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی ھەولێر ئاگادارێکی بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
بەرێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕوی ھەولێر ئاگادارێکی بڵاوکردەوە تێدا ڕایانگەیاندووە ، دەست بەئاو وە بگرن تا ئەو قوڕاوەی لەسەر رووباری زێی گەورە دروست بووە کەم دەبێتەوە .
ئاماژەیان بەوەشکرد، بەھۆی ئەوەی باران بارینێکی زۆرلە سەرووی شاری ھەولێر کە دەکەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەکە لێل دەبێت و دەبێتە ھۆی گرتنەوەی ئیفراز ( ١ ، ٢ ، ٣ ) داواکارین دەست بەئاو وە بگرن تا دروستبوونی ئەو قوراوە لە نێو رووبارەکەدایە کەم دەبێتەوە .
باسیان لەوەشکرد ، ئەم دیاردەیە تەنھا لە ھاوین روو دەدات بە ھۆی کەم بوونی ئاستی ئاوی رووبار و بارانێکی بەخۆر لەم کاتەدا.
|