سوپای سوریا بۆردومانەکانی بۆ سەر ناوچەکانی دەرعا چڕ کردوەتەوە

02/08/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سوپای سوریا بۆردوومانەکانی بۆ سەر ناوچەکانی "دەرعا" چڕ کردووەتەوە و ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی دەدات.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ماوەی پێنج رۆژە ئاڵۆزییەکان لە دەرعا زیادیان کردووە و گروپەکانی سەر بە حکومەتی بەشار ئەسەد چەندین موشەکیان ئاڕاستەی ئەو ناوچەیە کردووە و زۆرێک لە بەربەستەکانیان لە ریفی دەرعا لابردووە، بەو ھۆیەشەوە ٣٢ کەس کوژراون و لانی کەم دوو ھەزار خێزانیش ئاوارە بوون. 

لە رۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە ئاڵۆزییەکان لە دەرعا زیاتر بووە و سوپای سوریاش ھەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە دەدات، لە کۆی کوژاراوەکانیش ١٢یان مەدەنین و ١١یان سەر بە گروپە چەکدارەکانن و نۆ سەربازی سوپای سوریاش کوژراون.