ئیسرائیل دۆزی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر دەدات بەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵە

01/08/2021
ئیسرائیل دۆزی سێیەمی فایزەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئیسرائیل بە رەسمی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی فایزەر دەدات بەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵە .

ئیسرائیل ھەڵمەتی پێدانی دۆزی سێیەمی ڤاکسینی فایزەری دەستپێکردووە، بۆ ئەو کەسانەی تەمەنیان سەروو ٦٠ ساڵە و ٥ مانگ بەسەر وەرگرتنی دووەمین دۆزیان تێپەڕیوە، پێشتریش "اسحاقھرتسوغ" سەرۆکی ئیسرائیل و "بنیامین ناتانیاھۆ" سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل و ھاوسەرەکەی سێیەمین دۆزیان وەرگرت. 
ئیسرائیل یەکێکە لەو وڵاتانەی سەرکەوتووترین ھەڵمەتی کوتانی دژی کۆرۆنا بەڕێوەبردووە، کە زیاتر لە ٥٧%یان دانیشتووانی وڵاتەکە کوتراون و زیاتر لە ٨٠%ی دانیشتووانەکەشیان کە تەمەنیان سەروو ٤٠ ساڵە ڤاکسینیان وەرگرتووە.