رۆژی ٣ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە

01/08/2021
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

رۆژی ٣ شەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆدەبێتەوە.

 بە پێی بڵاوکراوەی ئەنجومەنەکە، کۆبوونەوەکە سەعات ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات و دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە پاراستنی سیمای کلتوری و کەلەپوری ناوەندی شاری سلێمانی دەکرێت و ھەروەھا گفتوگۆ لەسەر گرفت و پێشنیارەکانی چارەسەرەکانی وشکەساڵی و کەم ئاوی دەکرێت.