ھەزاران کەس لە پاریس دژی رێکارە تەندروستییەکان خۆپیشاندانیان کرد

01/08/2021
پاریس خۆپیشاندان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی رێکارە تەندروستییەکانەوە، ھەزاران کەس لە دەوروبەری "پاریس"خۆپیشاندانێکی فراوانیان رێکخست و پێکدادانیش لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان روویدا.

ھەزاران ھاووڵاتی فەڕەنسی لە "پاریس" و دەوروبەری بە بەرزکردنەوەی دروشمی "ئازادی" گردبوونەوە لە دژی بڕیارێک کە دەبێت مۆڵەتیان پێ بێت بۆ چوونە ناو شوێنە گشتییەکان، لە خۆپیشاندانەکەدا ٣ ھەزار ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بڵاوکرانەوە و گازی فرمێسکڕێژیان بەکارھێنا و پێکدادانیش لەگەڵ خۆپیشاندەراندا دروست بوو.  
پەرلەمانی فەڕەنسا پڕۆژە یاسایەکی پەسەند کردووە، کە داوا دەکات ھاووڵاتیان بۆ چوونە ناو شوێنە گشتییەکان وەک چێشتخانەکان، مۆڵەتیان پێبێت، ئەو بڕیارەش لە ٩ی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەکرێت. ئەو بڕیارەش دوای ئەوە ھات کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری "دەلتا" لە "فەڕەنسا" بە خێرایی بڵاوبۆتەوە و رۆژانە زیاتر لە ٢٤ ھەزار حاڵەتی لەو جۆرە تۆمار دەکرێت.