سەرۆکی بزووتنەوەی نەھزەی تونس نەخۆشخانەی بەجێھێشت

01/08/2021
راشد غەنوشی تێچکچونی باری تەندروستیشی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە دوای تێکچوونی رەوشی تەندروستی ، راشد غەنوشی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە و سەرۆکی پەرلەمانی تونس نەخۆشخانەی بە جێھێشت .

نوسینگەی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، غەنوشی باری تەندروستی تێکچوە و بەوھۆیەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە ، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست ،  نەخۆشخانەی جێھێشتوە . 
ئەحمەد قەعلول راوێژکاری غەنوشی رایگەیاند، تەندروستی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە باشە و مەترسیدار نیە ، ھۆکاری تێچکچونی باری تەندروستیشی بۆ ماندبونێکی زۆر گەراندۆتەوە کە رۆژانە ١٦ بۆ ١٨ سەعات کار دەکات لە دوای ئەوەی قەیس سەعید سەرۆکی تونس دەسەڵاتی جێبەجێکردنی گرتۆتەدەست و پەرلەمانی سڕ کردووە .
لە ماوەی رابردوودا ، سەرۆکی تونس سڕکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ و دورحستنەوەی "ھشام مەشیشی" سەرۆکی حکومەتی راگەیاند و خۆی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی گرتە دەست ، بزوتنەوەی نەھزەش ئیدانەی ئەو بریارانەی کرد  و بە کودەتا بەسەر شۆرش و دەستوری تونسدا ناوی برد .