کازمی: بایکۆتکردنی ھەڵبژاردن خزمەت ھیچ لایەک ناکات

29/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مستەفا کازمی گەڕایەوە بۆ عێراق و ڕایگەیاند، بایکۆتی ھەڵبژاردن خزمەتی ھیچ لایەک ناکات.

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتایی بە سەردانە چەند ڕۆژییەکەی بۆ ئەمریکا ھێنا و گەڕایەوە بەغداد و لە یەکەم لێدوانیدا وتی، بایکۆتکردنی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٠ی تشرینی یەکەم خزمەت بە ھیج لایەک ناکات.


وتیشی، ھەموو ھەوڵێک دەدەن ھەڵبژاردنەکە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت. ئاشکراشیکرد، ١٧ ھەزار پارچە ئاساوارمان لەگەڵ خۆمان گەراندووەتەوە بۆ عێراق.


ڕۆژی ٢٦ی مانگ مستەفا کازمی سەردانی ئەمریکای کرد و لە کۆشکی سپی لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە و لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق لە کۆتایی ئەمساڵ ڕێککەوتن.