سەرەتای مانگی ئاب دوا وادەیە بۆ لێدانی لۆگۆی تاکسی

29/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سەرەتای مانگی ئاب دوا وادەیە بۆ لێدانی لۆگۆی تاکسی و گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێرەکان بۆ مۆڵەتی تاکسی، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ١ی ئابی ٢٠٢١ دوا وادەی لێدانی لۆگۆیە لە تاکسییەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر شۆفێران پابەندی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی پێدانی لۆگۆی تاکسی نەبن، سزا دەدرێن و پێبژاردنیان بۆ دەکرێت.

ھاوکات شۆفێرانی تاکسی ئاگردەکرێنەوە، تا ١ی ئاب سەنەوی ئۆتۆمبێلەکانیان نوێ بکەنەوە و مۆڵەتەکانیان بگۆڕن بۆ مۆڵەتی لێخورینی تاکسی و دواتر لۆگۆی تاکسییەکاینان وەربگرن.


پێشتریش وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم ڕایگەیاندبوو، لە دوای ئەو وادەیەی بۆ شۆفێری تاکسییەکان دیاریکراوە، ھەر شۆفێرێک پابەند نەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکرێتەوە و بە بڕی ٥٠٠ ھەزار دینار سزا دەدرێن.