تەندروستی جیھانی: دەلتا لە ١٣٢ وڵات و ناوچەی جیھان تۆمارکراوە

29/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا لە ١٣٢ وڵات و ناوچەی جیھان بڵاوبووەتەوە.

بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، ھۆکاری زۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیھاندا، بەھۆی جۆرە نوێیەکەیەوە کە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و ٨ ناوچەی تری گرتووەتەوە و تا ئێستا لە ١٣٢ وڵات و ناوچەی جیھان بڵاوبووەتەوە، لە کاتێکدا ھەفتەی پێشوو لە ١٢٤ وڵات و ناوچە تۆمارکرابوو.