ھاوڕێیەکی سەرۆک مام جەلال کۆچی دواییکرد

29/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حاجی ئیبراھیم شاڵی تێکۆشەری دێرین و ھاورێی سەرۆک مام جەلال کۆچی دواییکرد.

حاجی ئیبراھیم شاڵی،  تێکۆشەر و کەسایەتی ناودار و خەباتگێری دێرینی ناو ریزەکانی یەکێتی و باوکی بڵند شاڵی بەرێوەبەری دەزگای میدیایی بادینان، شەوی رابردوو بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.


حاجی ئیبراھیم شاڵی بەشی زۆری تەمەنی لە پێناو خەباتی رزگاری خوازی گەلەکەیدا بەرێکردووە و لەدەستدانی کۆستێکی گەورەیە بۆ دەڤەری بادینان و گەلی کوردستان.