سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئێران پێنجی ئاب سوێندی یاسایی دەخوات

28/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پێنجی ئاب، "ئیبراھیم ڕەئیسی" سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئێران سوێندی یاسایی دەخوات و وەک سەرۆکی نوێی ئێران دەستبەکار دەبێت، ئەنجومەنی شورای ئێران لە کۆبوونەوەیەکی داخراودا بڕیاریدا ٥ی ٨ "ئیبراھیم ڕەئیسی" سەرۆکی ھەڵبژێردراو سوێندی یاسایی بخوات و دەستبەکار دەبێت.

ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ڕابردوو ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەڕێوەچوو، "ڕەئیسی"یش بە بەدەستھێنانی زیاتر ٦٢٪ی دەنگەکان سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
بڕیاریشە دوای دەستبەکاربوونی، "مستەقا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق بچێتە "ئێران" و لەگەڵیدا کۆببێتەوە.