پارێزگاری سلێمانی پێشنیار دەکات بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین زیاد بکرێن

27/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای ھەرێم لە کۆبوونەوەدایە و پێشنیاری قەدەغەکردنی ھاتووچۆ و ژمارەیەک پێشنیاری تر تاوتوێ دەکات.

"د. ھەڤاڵ ئەبوبەرکر" پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ بە پێی پێویست ڕێگرنەبووە لە کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێشنیاری کرد لە بری قەدەغەی ھاتوچۆ، بنکەکانی وەرگرتنی ڤاکسین زیاد بکرێن و ھاوڵاتیان پابەندی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بن و دووربکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ.