لە هەرێم خواست لەسەر بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا زیادی کردووە

27/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای ھەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا، خواستی ھاوڵاتیان بۆ بەکارھێنانی ڤاکسین زیادی کردووە و بۆ ڕێگری لە دروستبوونی قەرەباڵغیش لە ھەر شارێک ناوەندەکانی دابەشکردنی ڤاکسین زیادکراون.

بەرپرسانی تەندروستی داوا لە ھاوڵاتیان دەکەن، بۆ وەرگرتنی ڤاکسین لە سیستمی ئەلکترۆنی خۆیان تۆماربکەن و دوای ئاگادارکردنەوەیان سەردانی ناوەندەکان بکەن.


ھەروەھا داوا دەکەن، ھاوڵاتیان بەر لە وەرگرتنی ڤاکسین پشکنین بکەن و لە ناوەندەکانیشدا ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و دووری کۆمەڵایەتی ڕەچاو بکەن.


بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی ٢٨٠ ھەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە کە ١٦٠ ھەزار کەس ژەمی یەکەم و ١٢٠ ھەزار کەس ھەردوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.