سوپای تورکیا چەند گوندێک لە رۆژئاڤا بۆردومان دەکات

25/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

سوپای تورکیا گوندەکانی دەوروبەری شەھبا لە رۆژئاڤا بۆردومان دەکات و ھێرشیشی کردووەتە سەر گوندەکانی سنوری مەنبج.

بەپێی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان، سوپای تورکیا بەچڕی گوندەکانی "تەل رەفعەت و شێخ عیسا و  گوندەکانی عەین دەقنە و بێلونێ"ی سەر بە ناوچەی شەھبایان بۆردومانکردوە، ھاوکات لە ناوچەی ئەحرەس سەر بە شەھبا بەھۆی بۆردومانەکانەوە چوار ھاووڵاتی بریندار بوون، لەلایەکی تریشەوە سوپای تورکیا ھێرشی کردووەتە سەر گوندەکانی سنوری مەنبج و گوندەکانی تۆپباران کردوە.


ھێزەکانی رزگاری عەفرینیش رایگەیاند، لە ناوچەی شەرا لە عەفرین ھێرشکراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای تورکیا، بەو ھۆیەشەوە پێنج سەرباز کوژراون و ھەشتی تریش برینداربوون، سوپای تورکیاش ناوەندی شاری عەفرینی موشەکباران کردووە.