ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و چەکی بێمۆڵەت جێبەجێ کرا

25/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان بڕیاری دەستبەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت و قەدەغەکردنی ئوتومبێلی جامڕەش جێبەجێ کرا و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل و چەکی بێ مۆڵەت دەستی بەسەردا گیرا، بەپێی ئامارەکان لە ھەرێمی کوردستان بە ھەزاران ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ھەیە، بەجۆرێک لە پارێزگای ھەولێر ١٤٠٠ ئۆتۆمبێل و لەپارێزگای سلێمانی ٢٩٩٣ و لە دھۆک ٢٠٠٠ و لە ھەڵەبجە ٦٠٠ و لە ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین نزیکەی سێ ھەزار و ٥٠٠ و لە قەزای سۆرانیش نۆ ھەزار ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا ھەن، ئەمە جگە لەوەی ھەزاران چەکی بێ مۆڵەت ھەیە و بڕیارە لە چوارچێوەی ھەڵمەتەکان لە پارێزگای سلێمانی دەستیان بەسەردا بگیرێت.