لە ئێران ھەموو نەخۆشخانەکان خراونەتە ئامادەباشییەوە

25/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەھۆی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئێران ھەموو زانکۆ پزیشکییەکان و نەخۆشخانەکانی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی رێژەی توشبووانی کۆرۆنا و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکی خێرا، داوا لە ھەموو زانکۆ پزیشکییەکان و نەخۆشخانە حکومی و ناحکومییەکانی کەرتی تایبەت کردووە، بۆ ماوەی دوو ھەفتە ھەموو مۆڵەتێکی پزیشک و پەرستار و کارمەندەکانی کەرتی تەندروستی رابگرن و لەو ماوەیەدا لە  ئامادەباشی تەواودا بن، بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و بەھاناوەچوونی توشبووانی کۆرۆنا.


ئەوەش لە کاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزاەتی تەندروستی ئێران، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٦٩١ ھەزار و ٤٣٢ کەس، ھاوکات بەھۆی ڤایرسەکەوە ٨٨ ھەزار و ٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.