یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی گۆڕان دەکات

25/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزوتنەوەی گۆڕان کرد بەبۆنەی یادی ١٢ساڵەی دامەزراندنییەوە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردوە، لە کاتێکدا یادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێتەوە، عێراق و ناوچەکە بە ھەلومەرجێکی ھەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆیە وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەبایی و ھاوھەڵوێستیی نێوان ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و یەکڕیزیی گەلەکەمان، بە پێویستییەکی مێژووی قۆناغەکە دەزانین.


راشیگەیاندوە، لەم یادەدا کە لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، گرێدانی ھاوپەیمانیی کوردستان لەنێوان ھەردوولاماندا، بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانین بۆ یەکخستنەوەی ھەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە بەغداد لە ژێر یەک چەتری کوردستانیدا.