سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان دیاری دەکرێت

25/07/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، بەم نزیکانە سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان بە ھەماھەنگی نێوان یەکێتی و گۆڕان دیاری دەکرێت.

لە ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا، وەفدێکی یەکێتی بە مەبەستی پیرۆزبایی سەردانی گردی زەرگەتەی کرد و ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەموو ئامادەکارییەک بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە و بەم نزیکانە سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان بە ھەماھەنگی نێوان یەکێتی و گۆڕان دیاری دەکرێت