ئێران رەخنەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ رەتدەکاتەوە

25/07/2021
ئێران نەتەوە یەکگرتوەکان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رەخنەی توندی ئاراستەی ئێران کرد و لێپرسراوانی ئەو وڵاتەش رەخنەکانی کۆمسیۆنەکە رەتدەکەنەوە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی کردوە بەوەی، رەخنەکانی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ دەستوەردانە لە کاروباری وڵاتەکەی و بێئەزموونییانە بەرامبەر بە بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاوی ئێران.

خەتیب زادە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، کە قسەکردن لەسەر دۆسیەکە ئێران لە چوارچێوەی کاری کۆمسیۆنەکەدا نییە. 
کاردانەوەی نێودەوڵەتی دوای ئەوە ھات، کە لە پارێزگای خوزستان دژ بە نەبوونی ئاوی خواردنەوە خۆپیشاندانی بەرفراوان کراو ھێزە ئەمنییەکانیش بە توندی رووبەرووی خۆپیشاندەران بوونەوە، کە بەھۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بوونە قوربانی.